پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ وه‌فدى ئه‌نجومه‌نى سورياى ديموكرات

دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌مڕۆسێشه‌ممه‌ 13-6-2017 له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ وه‌فدى ئه‌نجومه‌نى سورياى ديموكرات كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ر يه‌ك له‌ خاتوو (الهام احمد) و (ڕياز ده‌رار) هاوسه‌رۆكانى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو و (ماجدۆلين حه‌سه‌ن) و (فراس قصاص) ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى و (هۆشه‌نگ ده‌رويش) نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى سورياى ديموكرات.

له‌ ديداره‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى هه‌ر يه‌ك له‌ (ئازاد جه‌بارى) و (ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى) ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو دوايين پێشهاته‌كان له‌ بوارى سياسى و سه‌ربازيدا عێڕاق و سوريادا تاووتوێكران .

پارێزگارى كه‌ركوك خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى به‌ده‌ست هێنراون له‌ موسڵ و ڕه‌ققه‌دا له‌ سايه‌ى قوربانييه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و شه‌ڕڤانان دژ به‌ تيرۆريستانى داعش.

پارێزگارى كه‌ركو‌ك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ له‌سايه‌ى قوربانييه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ماوه‌ى 3 ساڵى ڕابوردوودا شارى كه‌ركوك ئارام و سه‌قامگيرتر بوه‌ و توانراوه‌ پێشوازى بكرێت له‌ زياتر له‌ 650 هه‌زار ئاواره‌.

دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) وتيشى قۆناغى پاش داعش پێويستى به‌ نه‌هيشتنى ئه‌و هۆكارانه‌يه‌ كه‌ بوونه‌ مايه‌ى په‌يدا بون و گه‌شه‌ كردنى ئه‌و ڕێكخراوه‌ تيرۆريستييه‌ و گه‌ر هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌وا ژينگه‌يه‌كى له‌بار بۆ سه‌رهه‌ڵدانى گروپى توندڕه‌و دێته‌ كايه‌وه‌.

سه‌باره‌ت پرۆژه‌ى ڕيفڕاندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ برياره‌ له‌ 25ى ئه‌يلول دا به‌ڕێوه‌ بچێت پارێزگارى كه‌ركو‌ك وتى ئێمه‌ پشتگيرى له‌و پرۆژه‌يه‌ ده‌كه‌ين و داوا ده‌كه‌ين كه‌ركوكيش تيايدا به‌شدارى بكات.

پارێزگارى كه‌ركوك وتيشى شارى كه‌ركوك له‌ مافه‌ ده‌ستورى و ياسايى و كارگێرييه‌كانى بێبه‌ش كراوه‌ و سه‌ره‌ڕاى ڕوخانى ڕژێمى به‌عس ده‌بيينن كه‌ بڕياره‌كانى تا ئه‌م ساته‌ش ماون و كاريگه‌رييان هه‌يه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتييانه‌وه‌ و شارى كه‌ركوك له‌ شاره‌كانى ترى عێراق زياتر سياسه‌تى پاكتاوى‌ ڕه‌گه‌زى تيادا به‌ شێوه‌يه‌كى ڕێكخراو په‌يڕه‌و كراوه‌ و دابين كردنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له‌ كه‌ركوكدا له‌ پيشينه‌ى كاره‌كانى ئيداره‌ى شاره‌كه‌دايه‌.

وه‌فدى ميوان ستايشى كارو چالاكييه‌كانى ئيداره‌ى كه‌ركوكيان كرد كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ دابين كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتوانى كه‌ركوك سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ى هاتونه‌ته‌ پێش.


++ --    چابکردنی بابەت