پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى نيشتيمانى عێڕاقى

دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوه‌ك به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13-6-2017 له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ (ئاراس حه‌بيب) سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى نيشتيمانى عێڕاقى و وه‌فدى هاوڕێى.

له‌ ديداره‌كه‌دا باسى بارودۆخى ئه‌مى و سياسى وئابورى كرا له‌به‌ر ڕۆشنايى شه‌ڕى دژ به‌ تيرۆريستانى داعش و دۆسێى ئاواره‌كان به‌ تايبه‌تى ئاواره‌كانى باشور و ڕۆژئاواى كه‌ركوك و مه‌ينه‌تييه‌كانى دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ ماوه‌ى 3 ساڵه‌ گيرۆده‌ى ده‌ستى تيرۆريستانى داعش بوونه‌.

پارێزگارى كه‌ركوك ته‌ئكيدى كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامى ئيداره‌ى كه‌ركوك له‌ كاركردن بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ هاوڵاتييان و ستايشى ڕۆڵى كۆچكردوو ( احمد الجلبي) كرد له‌ پشتيوانى كردن له‌ ئۆپۆزيسيۆنى عێڕاق و ئاشكرا كردنى تاوانه‌كانى به‌عس ده‌رهه‌ق به‌ عێڕاقييه‌كان و بنياتنانى عێڕاقى نوێ.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى پارتى كۆنگره‌ى نيشتيمانى عێڕاقى
ستايشى ڕۆڵى ئيداره‌ى كه‌ركوكى كرد له‌ تۆكمه‌ كردنى گيانى پێكه‌وه‌ ژيان و خزمه‌ت كردنى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بێ جياوازى پاراستنى شاره‌كه‌ وه‌ك نمونه‌يه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ ژيان و مرۆڤايه‌تى .

-----------------------------------------------------------


++ --    چابکردنی بابەت