پارێزگارى كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ئه‌منى ده‌كات

دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پاريزگارى كه‌ركوك به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13-6-2017 سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌كانى شه‌ڕى دژ به‌ تيرۆريستان له‌ موسڵ خرايه‌ به‌رباس وێڕاى تاووتوێكردنى ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌رێنييه‌كانى دواكه‌وتنى ئۆپه‌راسيۆنى ئازاد كردنه‌وه‌ى حه‌ويجه‌ و ده‌وروربه‌رى و به‌رده‌وامى نه‌هامه‌تييه‌كانى دانيشتوان له‌و ناوچانه‌دا.

ئاماده‌بوان گوێ بيستى چه‌ند راپۆڕتێك بوون سه‌باره‌ت چالاكييه‌ ئه‌منييه‌كان دژ به‌ تيرۆريستانى داعش و بانده‌كانى تاوان و ديارده‌ نه‌رێنييه‌كان و تۆكمه‌ كردنى ئارامى له‌ مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان دا.

پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ك سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى ڕێنمايى دا به‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاو پێكهاته‌ ئه‌منييه‌كان هه‌ماهه‌نگى زياتر و چالاكى ئه‌نجام بده‌ن دژ به‌ شانه‌ نوستوه‌كان و مۆڵگه‌كانى تيرۆر بۆ ڕێگرتن له‌ هه‌ر په‌لامارێكى تيرۆريستى يان تاوانێك دژ به‌ هاوڵاتيان و ستايشى پشتيوانى دانيشتوانى كه‌ركوكى كرد بۆ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان .


++ --    چابکردنی بابەت