پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ به‌رپرسى لقى سێى پارتى ديموكراتى كوردستان

دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12-6-2017 له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ (محمد خورشيد) به‌رپرسى لقى سێى پارتى ديموكراتى كوردستان.

له‌ ديداره‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كان له‌ بوارى سياسى و ئه‌منى و ئابورى تاووتوێكران له‌به‌ر ڕۆشنايى سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌ به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌ شارى موسڵ و مه‌ترسييه‌كانى مانه‌وه‌ى داعش له‌ حه‌ويجه‌ و ده‌وروبه‌رى له‌سه‌ر پارێزگا هاوسنوره‌كانى و ئه‌و نه‌هامه‌تييه‌ى هاوڵاتييانى ئه‌و ناوچانه‌ ڕوبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌ته‌كانى داعش .

هه‌ر له‌و ديداره‌دا باسى ڕێفڕاندۆم كرا كه‌ بڕيار دراوه‌ له‌ 25 ى ئه‌يلولى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و باسى به‌شدارى كردنى كه‌ركوك له‌و ڕاپرسيه‌ كرا.

هه‌روه‌ها ته‌ئكيد كرايه‌وه‌ له‌سه‌ر گرتنه‌ به‌رى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌بنه‌ مايه‌ى پته‌و كردنى په‌يوه‌ندى نێوان حزبه‌ كوردستانييه‌كان و يه‌ك هه‌ڵوێستييان له‌ قۆناغى داهاتودا.


++ --    چابکردنی بابەت