پارێزگارى كه‌ركوك پێشوازى ده‌كات له‌ به‌ڕێز سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12-6-2017 دكتۆر (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) پارێزگارى كه‌ركوك له‌ نوسينگه‌ى تايبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ به‌ڕێز (سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره‌) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.

له‌ ديداره‌كه‌دا بارودۆخى عێڕاق به‌گشتى و هه‌رێمى كودستان به‌ تايبه‌تى تاووتوێكران له‌به‌ر ڕۆشنايى ديارى كردنى ڕۆژى 25ى ئه‌يلول بۆ ئه‌نجامدانى ڕێفڕاندۆم و ئه‌و جووڵه‌ سياسييه‌ى له‌ ئارادايه‌ سه‌باره‌ت ئه‌و پرۆسه‌يه‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌وره‌ها باسى دوايين پێشهاته‌كانى جه‌نگى دژ به‌ تيرۆريستانى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان كرا .


++ --    چابکردنی بابەت